فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
چوارشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۳   |  03-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، “جەسیم حاسڵی” سەرۆکی ئەنجوومەنی مووی تای مەریوان و خەڵکی گوندی “کەڕئاوا” سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ستادی هەواڵی ئیتلاعات لە لایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات داوایان لەو هاووڵاتییە کردووە کە ڕۆژی شەممە دیسان سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بکات، بەڵام ئێوارەی ئەو ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی جەسیم حاسڵی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.