فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی وەرزشوانێکی خەڵکی سنە
هەینی ۰۹-۰۸-۱۴۰۴   |  31-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە “چیاکۆ رەزایی” وەرزشکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری لێکەوتووەتەوە.
شایانی باسە، بنەماڵەی چیاکۆ ڕەزایی لە ساتی دەستبەسەر کرانییەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی نیە. بنەماڵەی چیاکۆ سەرەڕای سەردانی بەردەوامیان بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەریەکان، لە لایەن ئەم دامەزراوانەوە تا ئێستا هیچ وڵامێکیان لە سەر چارەنوسی نەدراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری دەستبەسەری چیاکۆ ڕەزایی تا رێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، درێژ کراوەتەوە. چیاکۆ رەزایی لە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.