نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یارمەتی مرۆیی بۆ وڵاتی ئۆکراین دەکات
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ١میلیار و ٧٠٠میلیون دلار یارمەتی مرۆیی بۆ وڵاتی ئۆکراین دەکات و دەڵێت، بە هۆی شەڕ لەو وڵاتە ئاماری ئاوارەکان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لەزیادبووندایە و ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی هاوکاری بۆ ئاوارەبووانی ئۆکرایینە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئۆکراین ١٢ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆییە هەیە و لەوانەیە لە مانگەکانی داهاتوودا زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی، لە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەبێت.