نەدانی حەقدەست و حەقی بیمەی کرێکارانی شارەداری ڕوودبار
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022
٧٠کەس لە کرێکارانی شارەداری ڕوودبار لە ئیعتراز بە پێنەدانی حەقدەستی چوار مانگ کارکردنیان و حەقی بیمەکانیان لەلایەن شارەداری ئەو شارەوە ، بەردەوام لە ئیعتراز و نارەزایەتی دان و بەرپرسانی پەیوەندیداریش هیچ جوابێکیان نادەنەوە و حەقدەستی ئەو کرێکارانەش تادێت زیاتر دواتر دەکەوێت.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی لەو بارەوە ڕایگەیاند، ئێمە چیتر ناتوانین بەبێ حەقدەست درێژە بە کارەکانمان بدەین و بنەماڵەمان لەسەر ئەو حەقدەستە کەمە بەڕێوەدەچێت و ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەمان تا دێت سەخت تر و دژوارتر دەبێتەوە.