نەدرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شیرکەتی تەعاونی ئایەندەسازان لە لووشان
چوارشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۳   |  17-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٨ کرێکاری شاغڵ لە شیرکەتی تەعاونی پیشەیی ئایەندەسازان لە لووشان لە شارستانی “ڕوودبار”ی گیلان، لەگەڵ کێشەی جیدی نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها حەقی بیمەکانیان بەرەوڕوون.
بەوتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەم ناوەندە، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، ئەم شیرکەتە بەهوی کێشەی پشکدارەکان بە ١٨٠ کرێکارەوە داخرا ن تەنیا ١٨ کرێکاری بەشی حەرەسی ماونەتەوە کە لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتا ئێستا حەقدەست و مەزایاکانیان لەوانە ١٠ مانگ حەقدەست و مەزایا و دوو مانگ حقووقی ئەمساڵیان پەرداخت نەکراوە. هەروەها لە ساڵی ١٣٩٥وە حەقی ساڵانەیان پێ نەدراوە. لە لایەکی دیکەوە پێنج مانگ حەقی بیمەکانیان پەرداخت نەکراوە و ئەمەش لەبواری پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دەرمانی، کێشەی زۆری بۆ درووست کردوون.