نەدرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شیرکەتی ئاو و فازڵاوی ڕوودبار و سەم پاشی چابەهار
پێنجشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۳   |  18-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شیرکەتی ئاو و فازڵاوی ڕوودبار کە ژمارەیان ٦ کەس دەبێ، ماوەی ٨ مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە.
شایانی باسە، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەم شیرکەتە بەم هۆکارە کارەکانیان جێ هێشتووە و لە ئێستادا شیرکەت لەگەڵ کەمبوونی هێزی کار بەرەوڕووە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی سەم پاشی چابەهار کە لە بواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی مالاریا چالاکی دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی ٩ مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە. دەشڵێن، بە مەبەستی گەیشتن بە مافەکانمان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مان بەڕێوەبردووە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی زانکۆی علووم پزیشکی چابەهار، هەڕەشەی دەرکرانمان لێکراوە.