نەدرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شارەداریی ئیزە
هەینی ۲۸-۰۶-۱۴۰۴   |  19-09-2025

کرێکارانی شارەداریی ئیزە لە خوزستان، زیاتر لە سێ مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پێ نەدراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شارەداری ئیزە بە بیانووی کەمبوونی بوودجە، لە دانی حقووقەکان خۆدەبوێرێ و ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ کرێکاران و بنەماڵەکانیان پێک هێناوە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: هەتا ئێستا چەندین جار ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە، بەڵام جگە لە وادە و بەڵێنی پڕوپووچ، هیچ وەڵامێکیان پێنەداوینەتەوە.