فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاتنی لافاو لە بەلووچستان و کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئەو ناچەیە
چوارشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۱   |  27-07-2022

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، بە هۆی ڕووخانی لافاوگری دروستکراو لە نزیک گوندی “عەورەکی”، مەترسی لەسەر ئەو گوندە و گوندەکانی ناوچەی چابەهار لە پارێزگای بەلووچستان دروست کردووە. ئەو لافاوگرە بەهۆی زۆریی بارینی باران و کۆبوونەوەی ئاوی لەڕادەبەدەر ڕووخاوە.
دانیشتووانی گوندی عەورەکی و گوندەکانی ناوچەکە ڕەخنەیان لە کارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم گرتووە و وتوویانە کە بوونی ئەو لافاوگرە جگە لە مەترسی بۆ سەر گیانی خەڵک، هیچ قازانجێکی دیکەی نییە.
چەند ساڵێکە هاتنی لافاو لەو ناوچەیە، کێشەی بۆ خەڵکی گوندی “عەورەکی” و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە دروست کردووە و زیانێکی زۆریی مادی بە خەڵک گەیشتووە.