هاتنی لافاو لە ناوچەی لۆگۆی ئیتالیا
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی هاتنی لافاو لە ناوچی لۆگۆ لە نزیک شاری ڕاڤێنای ئیتالیا، لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و بەهزاران کەسیش ئاوارە بوون.
ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، کاربەدەستدانی ئیتالیا ڕایانگەیاند کە بەهۆی سەرڕێژ بوونی ٢٠ ڕووبار لە باکووری ئەم وڵاتە لە ناوچە ئیمیلیا ڕۆمانیا، ١٣ هاووڵاتی لە شاری لۆگۆ گیانیان لەدەست داوە و بە سەدان ماڵ و مەزرای هاووڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە. هاوکات، شارەداری راڤێنا، ئەم ڕووداوەی بە کارەساتبارترین ڕووداو لە یەک سەدی ڕابردوو لەم وڵاتە ناوبردووە.