هاوولاتییەکی خەڵکی کرماشان حوکمی٢ساڵ و چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
رۆژی یەکشەممە ١ی ڕەشەممە، ”کامران تەکووک”شاعیر و چالاکوانی مەدەنی شاری کرماشان، لە لایەن لقی ١ی دادگای کرماشان، بە تۆمەتی بێبنەمای پڕوپاگاندا دژی نیزام حوکمی ٢ساڵ و چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
شایانی باسە کە ناوبراولە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ئەمساڵدا دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا و دوای پێنج ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیون تمەنی و بە شیوەی کاتی ئازاد کرابوو.