هاووڵاتییان لە شاری شنۆ ڕێگە نادەن خوێنی لاوە گیانبەختکردووەکانیان بەفیڕۆ بچێت
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022

شەوی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان، هاووڵاتییان لە شاری شنۆ بەمەبەستی تۆلەی گیانبەختکردووانی لاوان لە کوردستان و ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵ و شوێنی کاری چەند بەکرێگیراوی ئەو شارە.
بەپێ زانیارییەکان لاوانی شۆرشگێر لە شاری شنۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی بەکرێگیراو “حەسەن بوداغی” و دووکانی “ڕامین ” ناسراو بە کوڕی “سلێمانە شەل” یان ئاگر داوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو بەکرێگیراوەی ڕژیم لەم دوو ڕۆژەدا ڕۆڵێکی گرینگیان لە سەرکوت و کوشتنی لاوانی ئەو شارەدا هەبووە و لەلایەن ڕژیمەوە خەڵاتی نەختی کراون و لەوحی ڕێزلێنانیان پێ دراوە.
هەروەها “حەمزە پیران، شێخ محەممەد عەلی پوور، سەید عەلی تورابی و حەسەن بوداغی “لە جاش و کاربەدەستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامین و دەستیان بە خوێنی لاوان کوردستانەوە سوورە.