فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممە سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی موسلیم مورادی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسلیم مورادی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە کە هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکی سەر بە ڕژیم و بە تایبەتی میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.