هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەکرا
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی ”سەردار کەرامەت” بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا. شایانی باسە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیە کانی دژبەری ڕژیم لە کوردستان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.