هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شەهریار دەسبەسەر کرا
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شەهریار سەر بە ئۆستانی تاران، هەڵیانکووتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەبە ناوی ”زەرتشت ئەحمەدی راغب”، و پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.شایانی باسە ئەو هێزانە دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراو، دەستیان بە سەر لەب تاب و کەلوپەلە شەخسییەکانیدا گرتووە.هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوینی ڕاگیرانی ئەو هاوولاتییە زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە.