ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممە، بەنکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری ماکۆ بەناوی ”ڕۆستەم ئەرکیا” دوای تێپەڕاندنی ١٥ ساڵ لە حوکمی ٢٠ ساڵ بەندکرانەکەی، بە مەرج لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد ئازاد کرا.
”ڕۆستەم ئەرکیا” لە رێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەشاری تاران دەسبەسەر و بۆ گرتنگەکانی ئیتلاعات لە شاری ورمێ راگوێزرابوو.
ناوبراو دوای تێپەڕینی یەک ساڵ بەندکران و سەرەڕای ئەشکنجەکردنی لە لایەن ئیتلاعاتەوە، لە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٦دا، لەلایەن لقی یەکی دادگای شاری خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر ”نەورووزی” بە تۆمەتی بێ بنەمای ”مۆحاڕبە” و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و دواتر ئەو حوکمە هەڵوەشێندرایەوە و بووە ٢٠ساڵ بەندکران.
شایانی باسە ”ڕۆستەم ئەرکیا” لە هەموو قۆناغەکانی دادگادا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.