هاووڵاتیەکی خەلکی بۆکان لەلایەن هیزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023
شەوی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، جەلیل مەولوودی، خەڵکی بۆکان، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە لە ورمێ گوازرایەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، جەلیل مەولوودی، تەمەنی نزیک بە ٤٤ ساڵە و کرێکاری لولە کێشی گازی نێو ماڵانە.
لەم حەوتوویەدا، لانیکەم ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی: ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، ئەبووبەکر و ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ئازادیی لەلایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.