هاووڵاتیەکی خەلکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە ڕفێندرا
چوارشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۲   |  22-03-2023
ڕۆژی سێشەممە ١ی خاکەلێوە، کامران عەزیزی، خەڵکی گوندی “قەرەسەقەل” سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕفاندنی کامران عەزیزی پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانەوە هەبووە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە ئێستادا نادیارە.
لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستان، هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار ڕاستەوخۆ خەڵکیان دابووە بە دەستڕێژ و زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوون.