فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاووڵاتیەکی خەڵکی دێولان بانگێشتی دادگا کرا
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

کەماڵ لوتفی، خەڵکی شاری دێولان و باوکی ڕەزا لوتفی، گیانبەختکردوویەکی بزووتنەوەی ژینا، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە بە مەبەستی دادگاییکردن و پێڕاگەیشتن بەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی، بانگ کراوە. نابراو سەرەتای ئەمساڵ دوو مانگ و ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکاندا ڕاگیرا بوو.
لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی شاری دێولان بە مەبەستی دادگاییکردن و پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” کە درابوویە پاڵ کەماڵ لوتفی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکانی ئەو شارە، بۆ ئەو دادگایە بانگکراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کەماڵ لوتفی دەبێت بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی سەرماوەز، سەردانی لقی ١٠٢ی دادگای دێولان بکات.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ لە بەندیخانەی کامیاران مانی لە خواردن گرت و دوای ئەوەی جارێک ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەبێ تێپەڕاندنی ماوەی پێویستی چارەسەری، گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.