هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، شوانە بابەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شوانە بابەکری، ئەم هاووڵاتییە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەرکراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەپاڵ ناوبراو لەبەردەستدانییە. شیاوی ئاماژەپێدانە کە باوکی شوانە بابەکری بەناوی ڕەشید بابەکری ناسراو بە “ڕەشید مەنگوڕ” بەندکراوی سیاسیی بووە کە لە ساڵی۱۳۷۲ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.