هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممە حیسام نەجمی، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی و لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.