هاووڵاتیەک لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا
سێشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۲   |  22-08-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، شەرمین حەبیبی، دایکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ و ئەندامی بنەماڵەیەکی داخوازی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە. فەرەیدوون مەحموودی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد. تەرمی ئەو گیانبەختکردووە بەهۆی گوشار و بەربەستی ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە شەو و بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک ئەسپەردە کرا.