هاووڵاتیەک لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم چووە ناو کۆما
دوشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۱   |  31-10-2022
بە پیی ئەو هەواڵانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکانی خەلکی قەسر شیرین، هاووڵاتیەک بە ناوی مهدی فەقیری تەمەن ٢٨ ساڵ، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لە ماڵەکەی خۆی بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ژیر ئەشکەنجەی توندی ئەو هێزانەوە چووە ناو کۆما.
شایانی باسە کە ئیستا مهدی فەقیری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرمانشا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.