فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هاوپشتی خوێندکارانی زانکۆکانی تاران لە ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی تاران
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وروودی زانکۆی تاران، پشتیوانی خۆیان لە ئێعتڕازی ڕەوای خوێندکارانی ئەم زانکۆیە دەربڕی.
شایانی باسە، بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە بە ڕپێوان لە ئاستی شاری تاران، وێڕای دەربڕینی هاوپشتی خۆیان لە خوێندکارانی زانکۆی تاران، ڕایانگەیاندووە “ئێمە دادخوازی خوێنی ئەمیرمحەممەد خالقین و ڕێگە نادەین کە خوێندکارانی ناڕازی و پێشڕەوی زانکۆی تاران بەتەنیا بمێننەوە”.