هاوکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و گرووپی تیرۆریستی داعش
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022
“سوبحی تەفلیلی” سەرۆکی پێشووی گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵا لە وتووێژێکی ڤیدیۆییەدا رایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گرووپی تێرۆریستیی داعش هاوکاریی چڕوپڕیان هەبووە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە دامەزرێنەرانی داعش کەسانێک بوون کە لە سەرەتای دامەزرانیانەوە لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئیسلامی و سووریە هاوکاریان کردووە و زەنجیرە تەقینەوەکانی شارە شیعەنشینەکان بە ڕێککەوتن و ڕێنوێنیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرێوە چووە. پێشتریش “حەنان فەتلاوی” ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوە کردبوو کە رژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی تیجارەتەوە هاوكاریی چەک و تەقەمەنیی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکات.