هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە لە تاران دەستبەسەر کرا
شەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۱   |  26-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی موبینا بووکایی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران لە پەیوەند لە گەل خۆپێشاندانی جەماوەریە سەرتاسەریەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.