هاوڵاتیەک لە ورمێ دەستبەسەر کرا
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “سرور رەفێعپو” خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان، سرور بە تۆمەتی “دەرخستنی مووی سەری” لە شەقامی ئیمامی ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دا نیە.