فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هه‌زاران کرێكاری یونان له‌دژی گرانی وكه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.
دوشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۱   |  11-04-2022

دوویه‌كیتی گه‌وره‌ی كرێكاری یونان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ۲.۵ میلیون كرێكاری كه‌رتی ده‌وڵه‌تی وكه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن، مانگرتنی گشتیان راگه‌یاند وبه‌كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م پارلمان ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری.
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خاکەلێوە‌ له‌جه‌ره‌یانی مانگرتنی سه‌راسه‌ری یه‌ك رۆژه‌ كرێكارانی شاری ئاتن له‌دژی ئه‌زمه‌ی قۆڵی ئابوری، چونه‌سه‌ری قیمه‌ته‌كان، كه‌می موچه‌، ئاڵوزی له‌سیستمی هاتووچۆ، مه‌دره‌سه‌ ونه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپیشاندیان كرد.
.جورجیوس الکساندروپولوس، كرێكاری ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ ده‌ڵیت ژیانی ئیمه‌ی كرێكار ته‌نیا له‌ چوارچیوه‌ی قه‌رزدا مانا په‌یدا ده‌كات، من به‌ شیركه‌تی به‌رق قه‌رزدارم، دوومانگه‌ كری خانووم نه‌داوه‌، به‌زویی به‌هه‌مو كه‌س قه‌رزدار ده‌بم وناتوانم به‌وشێوه‌ درێژه‌ به‌ ژیان بده‌م . لانیكه‌م ۱۰۰۰۰ نه‌فه‌ر له‌و خۆپێشاندانه دا به‌شدارییان كردووه‌.