ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خەزەڵوەر،، ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان له ڕاپۆرتێكدا كه له میانی چالاكییه‌كانی کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) خرایه ڕوو، هۆشداری له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دا و ڕایگه‌یاندووه، تێکڕای پلەکانی گەرمی جیهانی گەیشتووه‌ته بەرزترین ئاستی و گه‌یشتووه‌ته 1.54 پلەی سەدی، كه ئه‌م پلهیهیش زۆر به‌رزتره له پله‌ی گه‌رمی پێش شۆڕشی پیشه‌سازیی له نێوان ساڵانی ١٨٥٠ تا ١٩٩٠ـە.
ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دڵنیا نین تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، ڕووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ببنه‌وه. هەروەها هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، بەرزبوونەوەی مامناوەندی پلەکانی گەرما لە ئێسته‌دا بە پێی ئەم پێوەرە 1.3 پلەی سەدییە. پێشتر له ساڵی ٢٠١٥دا له میانی ڕێككه‌وتنێكدا كه له پاریس كراوه، ئامانجێك بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی درێژخایەن دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بگرێت بۆ 1.5ـی پله‌ی سه‌دی.