فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هونەرمەندێکی خەلکی کامیاران دەستبەسەرکرا
چوارشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۱   |  26-10-2022

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەزەڵوەر،ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامیاران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ڕەزا نەزەری لەم ڕۆژانەی دواییدا، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڕایگەیاند کە هەموو کۆنسێرتەکانی خۆی لە مانگی بەفرانباری ئەم ساڵ و هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی هەڵوەشاندووەتەوە. ئەو هونەرمەندە، لە بڵاوکراوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیبووی: ” سەرتر لە هەر شتێک، خەڵکەکەم و وڵاتەکەم”.