هونەرمەند عەزیز وەیسی دەستبەسەرکرا
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، عەزیز وەیسی، هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرمانشا، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بانگ کراوە و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. لقی ١۶ی دادگای لێپرسینەوەی تاوانەکانی رژیم لە شاری کرمانشا، ئەو هونەرمەندەیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە پڕوپاگەندەی بە دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە.
شایانی باسە کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی هونەرمەند عەزیز وەیسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانییەکی بۆ گیانبەختکراوانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە لە کوردستان و ئێران، تۆمار کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە فەرمی و نافەرمییەکانی ئەو هونەرمەندەدا بڵاو کراوەتەوە.