فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هۆشداری كرێكارانی پارسی جنووبی به‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم
چوارشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۱   |  12-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی ڕژیم كه‌ هاوكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان ئازد بكه‌ن.
شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چه‌ند كرێكاری پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه‌ به‌ناوه‌كانی “میهدی جه‌هانبه‌خش“، “عه‌لی مه‌حموودی“، “هادی مه‌ولایی“، “نوورعه‌لی به‌هادۆری“، “فه‌رید كووراوه‌ند“، “كامبیز مێهمه‌دی“، “شاهین نه‌جه‌فی“، “ئه‌حمه‌د پوور“، “فه‌رشید مورادی“، “عه‌لی شاپووری” و “ئومید كووراوه‌ند” له‌ كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌كراون و ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێن ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت بونیاتیان ناوه‌، له‌ناوی ئه‌به‌ن، هه‌روه‌ها هۆشداریان داوه‌ته‌ هێزه‌ نیزامییه‌كانی ڕژیم كه‌ چه‌ك دانێن و په‌یوه‌ست به‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران بن.