هۆشداری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی
پێنجشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۲   |  09-11-2023
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی” خه‌ڵكی شاری سه‌حنه، هۆشداری دایه به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا هاتووه، شێوازی به‌ندكران و محاكمه‌ی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی” له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كرماشان له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، نادادپه‌روه‌رانه بووه و ئه‌و به‌ندكراوه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه. ناوبراو ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه و به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “كوشتنی نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای سه‌حنه” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.