هۆشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی هەژاری و برسییەتی لە قۆچی ئەفریقا
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ١٩ی مانگی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە لەگەڵ درێژەی وشکەساڵی لە قۆچی ئەفریقا( نیمچە دوورگەی سۆماڵ) نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس لە وڵاتانی کێنیا، سوومالی و ئێتیۆپی لەگەڵ برسییەتیی بەرین بەرەوڕوو دەبنەوە. پرۆگرامی جیهانیی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لە سێ وەزری پشتی سەری یەکدا، ئاستی بارین یەکجار کەم بووە و لەساڵی ١٩٨١ەوە ئەوە توندترین وشکەساڵی دێتە ئەژمار. بەهۆی وشکەساڵی بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی کشتوکاڵ لەناوچوون و ڕێژەی مەرگی ئاژەڵەکان بەشێوەیەکی “نائاسایی” بەرز بووەتەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەکی بەرین لە خەڵک کە دابین کردنی ژیانیان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە گرێی خواردووە، شوێنەکانی خۆیانیان جێ هێشتووە.