هاتنەخوارەوی تەمەنی تاوانباران، نیشانەی نالەباربوونی باروودۆخی ئابوری وڵاتە، کە لە ماوەی ئەم چل و چەند ساڵەدا کۆماری ئیسلامی بە دزی و گەندەڵی و تاڵان کردن خۆڵقاندوویەتی.
تاڵانکردنی سەروەت و سامانی گشتی،سیاسەتی هەڵاواردن، کێشەی ئابووری، بێکاری و گرانی بووەتە هۆی ئەوەیکە تەمەنی تاوانباران تا ئاستێکی بەرچاو بێتە خوارێ.
لێکۆڵەرێکی بواری ئازارە کۆمەڵایەتییەکان باس لە هاتنە خوارەوەی تەمەنی دزی کردن بۆ ٦ و ٧ ساڵ دەکات و دەڵێت: “زۆرێک لەو منداڵانە، لەو بنەماڵانەوە دێن کە باروودۆخێکی ماڵییان باش نییە و لەئاکامدا منداڵەکانیان بەهۆی نەبوونییەوە بەرەو تاوانەکانی وەک دزی کردن دەکێشرێن”.
شایانی باسە لە ئێستادا ٦٠ میلیونی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری دان و ٤٠ ملیۆن کەسیش لەم ژمارەیە لە هێڵی هەژاریی تۆخ (یان موتڵەق)دا دەژین. و هەر ئەوەش بە باوەڕی کارناسان هۆکاری سەرەکیی پەرەسەندنی تاوان و هاتنەخوارەوەی تەمەنی تاوانباران دێتە ئەژمار.