فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئاسمانی ئامریکا بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوورییە
هەینی ۰۵-۰۸-۱۴۰۲   |  27-10-2023

له‌ میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ه‌وه‌، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسداران له‌  رۆژهه‌ڵاتی سوورییەیان کردووەتە ئامانج. دووپاتیشی كرده‌وه‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، واشینگتۆن هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئیسرائیل له‌ جه‌نگی دژ به‌ حه‌ماس دابین ده‌كات. هه‌ردوو كۆگا له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال) لە نزیك سنووری عێراق – سوورییە بووە و هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بووە بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییەی‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ کۆماری ئیسلامی‌، بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكا له‌ عێراق و سووریە. جێگای ئاماژەیە، هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئامریكا له‌ رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌ لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ١٣ جار هێرشی كرایه‌سه‌ری.