فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر دوو ناوەندی درووستکردنی سەنتەریفیوژ لە کەرەج
چوارشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۴   |  18-06-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دوو ناوەندی دروستکردنی ‘سەنتەرفیوژ’ لە کەرەج لەنزیک شاری تاران و خاپووریانی کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، سپای ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەیەکی سەر بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی تاران، کە پارچەی ئەم ئامێرە بەرهەم دەهێنێت و لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بەکاری دەهێنێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر سپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە نوێیەکانی ئەتۆمی و کارگەی چەک و تەقەمەنی لە ئێران.