هێرشی تازەی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین بە درۆنەکانی کۆماری ئیسلامیەوە
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023
بەرپرسانی ئۆکراین ڕایانگەیاند کە سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە ٣٠ی خاکەلێوە، ئەرتەشی ڕووسیا لە ڕێگەی بەکارهێنانی “درۆنەکانی شاهید-١٣٦”ی درووست کراوی کۆماری ئیسلامی هێرشی کردۆتە سەر کەناری ئۆدسا لە باشوری ئۆکراین.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئۆکراین، ڕۆژی چوارشەمە یوری کروک، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ئۆدسا وتی: “ئەم هێرشانە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە و پەدافەندی ئاسمانیی ئۆکراین زۆربەی درۆنە هێرشبەرەکانی تەقاندۆتەوە بەڵام کۆمەڵێک لە ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکراینی کردۆتە ئامانج.”