فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی توندووتیژانەی هێزەکانی ئینتزامی بۆ سەر بنەماڵەیەک لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۴   |  10-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزکانی ئینتیزامی بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتێک بە ناوی “سامان خالدیان” چوونەتە ئاوایی نسارە لە پێنج کیلۆمەتری شاری دیواندەرە کە وێڕای هەوڵدان بۆ دەستبەسەر کردنی ئەو کەسە، توندوتیژەکی زۆریان لە دژی ئەندامانی بنەماڵەکەی بە کار هێناوە.
شایانی باسە، هێزەکانی حکومەت وێڕای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، لە خوشک، باوک و براکانیشیان داوە و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ئەم ناوچەیە. شایانی باسە، باوکی سامان خالدیان بە هۆی توندوتیژی و لێدرانی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە، بە سەختی بریندار بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی خومەینی دیواندەرە خەوێندراوە.