هێرشی تۆپخانەیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارگاکانی میلیشیاکانی نزیک لە حیزبوڵڵا لە سوورییە
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییە ڕایگەیاندووە، ئەڕتەشی ئیسڕائیل سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ ی گوڵان، بنکە و بارگاکانی میلیشیاکانی نزیک لە حیزبوڵڵا و کۆماری ئیسلامی لە تەپەی “قورسەلنەفل” لە ناوچەی قۆنەیتەرە لە نزیک بەرزاییەکانی جەولان، کردووتە ئامانج و لە ڕێگەی تۆپخانەوە پێکاویەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، ئامانج لەم هێرشە، لەناوبردنی خاڵەکانی چاودێری حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بووە. هاوکات، کاناڵی خەبەری “کان” لە ئیسڕائیل و وێستگەی ڕادیۆیی “شام ئێف ئێم” سەر بە دەوڵەتی سوورییە، سەبارەت بەم هێرشە چەندین هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییە ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.