فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی خوێناوی  هێزە نیزامییەکان بۆ سەر ئاوایی گۆنیچ لە خاش و دەربڕینی ناڕەزایەتیی ژنان
چوارشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۴   |  02-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتی وەرگیراو لە ماڵپەڕی “حال‌وش”، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە تۆمەتی بوونی کەسانی چەکدار، هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی  گۆنیچ لە ناوچەی خاش.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشەکە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژنان ئەنجامدراوە، کە لە ئاکامدا ژنێک بە ناوی “خان‌بی‌بی بامری” گیانی لەدەستدا و ١١ ژنی دیکەش  برینداربوون کە چوار کەسیان  تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیر راگەیەندراوە. هەروەها ژنێکی دووگیان بە ناوی “ڕەیحانە بامری” لە ئەنجامی شەڕ و لێدان، منداڵەکەی لەدەستداوە. شایانی باسە، دوای هێرشەکە، ژنانی ناڕازیی ئاوایی گۆنیچ بە داخستنی ڕێگاکانی هاتنە ناوەوە و سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، هەوڵیانداوە ڕێگری بکەن لە بەردەم هاتنی دووبارەی هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە.