فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی رووسیە بە ئوکراین
پێنجشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۰   |  24-02-2022

دوای چەند مانگ شەڕی تەبلیغی و مانۆڕی نێوان رووسیە لە لایەک و ئۆکڕاین و وڵاتانی ئامریکا و ئوروپا لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ٦ى بەیانى ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەممە ”پوتین” سەرۆک کۆماری ڕوسیە، لە وتارێکی فەرمی دا هێرشی نیزامی بۆ سەر چەند شاری رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکراینی ڕاگەیاند. ئەم هێرشە ئاکامی شەڕی و کێشمەکێشی زلهێزانی جەمسەرەکانی سەرمایەداریە لە سەر قازانج و بەرژەوەندە و دەبێتە هۆی کووژران و ماڵوێرانی و ئاوارەیی خەڵکی شار و گوندەکانی ئوکراین.