سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕ ، شیرکەتی فوولادی خوزستان ڕایگەیاند؛ کە هێرشی سایبێری کراوەتە سەر ئەو شیرکەتە و بەهۆی کێشەی تەکنیکی، توانایی درێژەدان بە چالاکییەکانی نییە و هەتا ماوەیەک دادەخرێت.لە ئێستادا سایتی ئەو شیرکەتە لە حاڵەتی دەستپێڕاگەیشتن چووەتە دەرەوە بەڵام ئەو شیرکەتە لە کاناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە سایبێرییە بەهۆی “پچڕانی کارەبا و ڕاگیرانی هێڵی بەرهەمهێنان”، تووشی زیان نەبووە. هێرشی سایبێری بۆ سەر ژێرخانە گرینگ و هەستیارەکان لە ئێرانی ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کە یەک لەوان هێرشی سایبێری بۆ سەر بێنزینخانەکان لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ و هێرش بۆ سەر سیستەمی شارەداری تاران لە ١٢ی جۆزەردانی ئەمساڵدا بوو.