هێرشی سپای ئیسرائیل بۆسەر خوێندنگەیەک لە شاری غەززە
شەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۳   |  10-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە درێژەی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە لایەن ئەم هێزانە بە بیانووی حەشاردانی هێزەکانی حەماس، کرایە ئامانج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی فەلەستین ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی گەلاوێژ ڕایانگەیاند کە لە هێرشێکی ئیسڕائیل بۆ سەر خوێندنگەیەک لە گەڕەکی “دەراج” لە ناوەڕاستی شاری غەززە، زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.