فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی سەرلەنوێی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی لوبنان، سپای ئیسڕائیل ڕێرەوی ڕووباری لیتانی و گوندەکانی زوبەقین و یاتریان لە باشووری ئەم وڵاتە بۆردوومان کردووە.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل چەندین پێگەی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانیان لە باشووری ئەم وڵاتە بۆردوومان کردووە کە چەک و شوێنی هەڵدانی مووشەکیان تێدایە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ٢٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام سەرەڕای ڕێكکەوتنەکەش، ئیسرائیل چەند جارێک باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە.