هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندنگایەکی کچانە لە ورمێ
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، هێرشی شیمیایی کرایە سەر خوێندنگای کچانەی “تەراوەت” لە ورمێ و زیاتر لە ٤٠ خوێندکار ژەهراوی بوون و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی موتەهەریی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە چەندین خوێندنگای کچانە لە شارەکانی سنە، ورمێ، مەهاباد، سەرپۆل زەهاب و ئیزە، ڕۆژ شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، کەوتبوونە بەر هێرشی شیمیایی هێزەکانی ڕژیم و بەهۆیەوە بەدەیان خوێندکار ژەهراوی و گەیەندرابوونە نەخۆشخانە.