هێرشی شیمیایی بۆ سەر چوار خوێندنگای کچانە لە شاری سنە
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
لە دێژەی هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکانی کچانە لە شارەکانی کوردستان، چوار خوێندنگای کچانە لەشاری سنە ڕۆژی دووشەممە ٤ی گوڵان کەوتنەبەر پەلاماری هێرشی شیمیایی هێزەکانی ڕژیم.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندنگای مامناوەندی “مێعراج” و دواناوەندی “عیسمەت” لە گەڕەکی حەسەن ئاوی شاری سنە، کەوتەبەر پەلاماری هێرشی شیمیایی هێزەکانی ڕژیم و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ خوێندکار ژەهراوی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. هەروەها هێرشی شیمیایی کرایە سەر خوێندنگاکانی “مائێدە و مەستوورەی ئەردڵان” و لە ئەنجامیدا ژمارەیەک خوێندکار ژەهراوی بوون کە دەستبەجی گەیەندراونەته نەخۆشخانە.