فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی شیمیایی بەرفراوان بۆ سەر خوێندنگاکانی کچانە لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۲   |  10-04-2023

لە ئەنجامی هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان لە شارەکانی سەقز، سنە، دیواندەرە و ورمێ، ژمارەیەکی زۆری خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان مەترسیدارە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، لانیکەم ١٠ خوێندنگای کچانە بە ناوەکانی “چەمران، مێعراج، تاڵقانی، سومەیە، بێتەلهۆدا، سەدر، ئیستقلال لە شاری سەقز، خوێندنگای “عێسمەت” لەبەشی زەڕینەی شاری دیواندەرە، خوێندگاکانی “بەهمەنی و جەماران” لە شاری سنە و  هونەرستانی  کوڕانەی “موتەهەری” لە شاری ورمێ کەوتنە بەر هێرشی شیمیایی. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، لانیکەم ٨٥ خوێندکاری خەڵکی سەقز بۆ نەخۆشخانەکانی “خومەینی”، “شەفا” و “تامین ئیجتماعی” ئەم شارە گواسترانەوە کە دۆخی تەندروستیی زیاتر لە ٢٠ کەسیان جێگای مەترسییە. هەروەها بە دەیان خوێندکار لە دیواندەرە ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە. هەر لەم ڕاستایەدا  بەهۆی هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی بەهمەنی و جەماران لە شاری سنە و هونەرستانی کوڕانەی موتەهەری لە شاری ورمێ ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ژەهراوی بوون. جێگەی ئاماژەیە، بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرانبەر بەم هێرشانە، خوێندکارانی شاری سەقز ڕایانگەیاند ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، خوێندنگاکان بایکۆت دەکەن و داوایان لە هەموو مامۆستایان و خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران کرد کە پشتیوانیان بن و بەم مانگرتنەوە پەیوەست بن.