شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له لیباسه شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر خابگای خوێندكارانی زانكۆی نهوشیرهوانی بابۆل و درگا و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند و كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له ترسیان بۆ خوێندكاران سازكرد.
به‌وته‌ی خوێندكاران، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و مانگرتن دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌شداریان كردووه و چەندین خوێندكار له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌علیق كراون و ئێستاش كه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نە سه‌ر خابگاكان و خۆێندكاران ده‌ترسێنن و وێڕای شكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌كان بێڕێزی به خوێندكاران ده‌كه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه دا ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ٢٠ خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی تهباتهباییان به‌بیانووی به‌شداری كردنیان له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ته‌علیق كردووه و ڕێگه ناده‌ن بچنه ناو زانكۆوه.