فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییە بۆ سەر باشووری کۆبانی
یەکشەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۳   |  19-01-2025

ڕۆژی شەممە ٢٩ٚی بەفرانبار، هێزەکانی سوورییەی دێمۆکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییە گوندەکانی تینە و جەعدەیان لە باشووری کۆبانی کردووەتە ئامانج.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و ژمارەیەک گوندی نزیک لە کۆبانیان بۆردومان کردووە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژماەرەیک هاووڵاتیی مەدەنی. جێگای ئاماژەیە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە، تورکییە و گرووپە چەکدارەکانی سوورییە هێرشی چڕیان بۆ سەر ناوچەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاک دەست پێکردووە کە لە لایەن هێزەکانی سوورییەی دێمۆکراتەوە کۆنترۆڵ کراون.