فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دەمێشق لە سوورییە
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023

لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری “دەمێشق” پایتەختی سوورییە، لانیکەم ١٥ کەس کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەرگریی سوورییە رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان،  ڕایگەیاندووە: ” ئەڕتەشی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردووەتەسەر بەرزاییەکانی جۆلان و چەند ناوچەیەکی نیشتەجێ بوونی لە دەمێشق کردووەتە ئامانج”. شایانی باسە، هێرشەکەی ئەمجارە گەڕەکی “کەفر سووسەی” کردووەتە ئامانج کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسە باڵاکانی سوورییە، بنکەی هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگریی ئەم وڵاتەیە.  ئەم هێرشە لەکاتێکدا ئەنجام دراوە کە مانگێک لەمەوبەر، ئەڕتەشی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەمێشقی مووشەکباران کردبوو و لە ئەنجامیدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا بوو.